English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا
2022-09-19 [06:37 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ شه‌قامى 150 مه‌تریی هه‌ولێر، كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كرا.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/9/2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە شەقامی 150 مەتری تۆمەتبارێکیان بە ناوی (خ. ع. م) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباردا، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیكاب (دێر) و ماددەی هۆشبەر و چەقۆیەکدا گیرا، تۆمەتباره‌كه‌ش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی دادگه‌ کرا".





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad