English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشیم له‌ خاوه‌نشكۆ چارلزی سێیه‌م كرد
2022-09-19 [06:39 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری له‌نده‌ن چاوی به‌ خاوه‌نشكۆ شا چارڵزی سێیه‌م كه‌وتووه‌ و به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی لێ كردووه‌ به‌هۆی كۆچی دوایی شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند "‏‎بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شاژن ئێلێزابێسی دووەم، ئەمڕۆ دووشەممە بەشداریم لە پرسەکەیدا کرد کە لە وێستمینستەر ئابێ لە لەندەن بەڕێوەچوو".

‏‎ڕاشیگه‌یاند "هەروەها شەرەفمەند بووم کە شەوی ڕابردوو لە کۆشکی به‌کینگهام چاوم بە خاوەنشکۆ شا چارڵزی سێیەم کەوت و بە ناوی ھەرێمی کوردستانه‌وه‌ سەرەخۆشیم لە جەنابیان و گەلانی شانشینی یەکگرتوو کرد".

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌مه‌وه‌ به‌ بانگهێشتێكی فه‌رمی حكوومه‌تی به‌ریتانیا له‌ شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ و ماڵئاواییكردنی شاژن ئێلیزابێسی دووه‌م شاژنی شانشینی یه‌كگرتوو له‌ ته‌ك زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌ و ڕێبه‌رانی وڵاتانی جیهان.





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad