English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی گازی شل كەمێك بەرزدەبێتەوە
2022-09-20 [07:05 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشكرای دەكت، لە 1 مانگی  داهاتووەوە نرخى یەک لیتر گازى شلى ئۆتۆمبێل بە رێژەى 50% بەرزدەکاتەوە، واتە لە200 دینارەوە دەبێتە 300 دینار.

بەگوێرەى نووسراوێکى وەزارەتى نەوتی عێراق كە ئاراستەى کۆمپانیاى گشتیى خزمەتگوزارى گاز كراوە، تێیدا ئاماژەى بەوە داوە، لە سەرەتاى مانگى داهاتووەوە گازى شلى ئۆتۆمبێل بە رێژەى 50% بەرزبكرێتەوە، واتە نرخى یەک لیتر گازى شل بۆ ئۆتۆمبێل دەکرێتە 300 دینار.

ئێستا نرخى یەک لیتر گازى شلى ئۆتۆمبێل بە  200 دینارە و مانگانە لە عێراق زیاتر لە هەشت ملیۆن لیتر لەو جۆرە گازە شلە دەفرۆشرێت، وەکو جێگرەوەى بەنزین بۆ بەکارهێنانى ئۆتۆمبێل.

 

 





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad