English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ڕێككەوتنەكی نوێی كردووە بۆ هاوردەكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان
2022-09-20 [07:29 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ چەند كۆمپانیاییەكی ئەمەریكی ڕێككەوتون، بۆ كڕینی بڕی 100 هەزار تۆن دانەوێڵە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و هەوڵی هاوردەکردنی 300 هەزار تۆنی دیکە بۆ دابینکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی ساڵی داهاتوو دەدات.

 

 
محەمەد حەنون بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی تایبەت بە بازرگانی دانەوێڵە لەسەر کڕینی 100 هەزار تۆن دانەوێڵە رێککەوتون و هەوڵی کڕینی 300 هەزار تۆن دانەوێڵەی دیکە دەدەن بۆ عەمبارکردن.

حەنون گوتیشی، ئەو دانەوێڵانە بۆ دابەشکردنییەتی وەک بەشەخۆراکی مانگانەی چەند مانگێکی سەرەتای ساڵی داهاتوو، دەشڵێت، بڕی 930 ملیار دینار دابینکراوە بۆ کڕینی دانەوێڵە و ئەم بڕە داراییەش بەشی کڕینی بەشە خۆراکی 5 مانگ دەکات.

ئەو روونیشی كردەوە، "عێراق باشترین وڵاتی ناوچەکانی دەوروبەریەتی لەبەر ئەوەی پشتگیری خۆراکی لە کارتی بەشە خۆراکی مانگانە دەرنەهێنا و ئاردیشی لە بەرهەمەکانی بەشە خۆراکی مانگانە هێشتەوە."

 





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad