English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... دەستبەسەر زیاتر له‌ 35 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
2022-09-20 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئێران دەستی بەسەر زیاتر لە 35 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرت.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 20-9-2022، لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: تیمەکانی ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق "دەستیان بەسەر 35 کیلۆ و 900 گرام ماددەی هۆشبەردا گرت، لە کاتی هەوڵی هێنانی ئەو بڕە بۆ نێو خاکی عێراق لە دیوی پارێزگای سلێمانییەوە".

سەبارەت بە جۆری مادە هۆشبەرەکەش، شانەکە ئاشکرای کردووە، ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری تریاکە و لە نێو بۆڕی ئەلەمنیۆم و لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا شاردرابووەوە، ئێستاش شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستبەسەرکراوە.

 





ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad