English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ریتانیا: له‌ ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا ڕووسیا چوار فڕۆکەی جه‌نگی لەدەست دابێت
2022-09-20 [11:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپای به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، ئەگەرێکی زۆر هەیە ڕووسیا لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار فڕۆکەی جه‌نگی لە ئۆکرانیا لەدەست دابێت، بەمەش ژمارەی ئەو فڕۆکانەی کە ڕووسیا لە دەستپێکی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکرانیا لە دەستی داون بەرز دەبێتەوە بۆ 55 فڕۆکە.

وەزارەتی بەرگری به‌ریتانیا گوتی ئەگەرێکی ڕاستەقینە هەیە سەبارەت بەوەی زیادبوونی لەدەستدانەکان بەشێکی بەهۆی ئەوەوە بووە کە هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە نزیکەوە فڕیون و پشتیوانییان لە هێزە پیادەکانی ڕووسیا کردووە کە لەژێر فشاری پێشڕەوییەکانی ئۆکرانیادان.

گوتیشی زۆرجار هۆشیاریی فڕۆکەوانە ڕووسییەکان لە بارودۆخەکە لاوازە، " ئەگەرێکی ڕاستەقینە هەیە لەسەر ئەوەی هەندێک لە فڕۆکەکان لە نزیکەوە بەسەر شوێنەکانی دوژمن و ناوچە چڕەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیادا فڕیون، چونکە هێڵەکانی پێشەوە بە خێرایی جوڵاون."

 

voa





ئەم هەواڵە 85جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad