English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر... بەبەشداری 100 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی پیشانگای فرەكەرتی كرایەوە
2022-09-20 [12:18 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بە بەشداری چەندین كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانیی لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ئومید خۆشناو و ژمارەیەك لە كۆنسولی وڵاتان و بازرگانان، پیشانگای فرەكەرتی لە پیشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر كرایەوە و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت.

لە پیشانگاكەدا، 100 كۆمپانیا لە بوارە جیاوازەكان بەشدارن و یەكەمجاریشە ژمارەیەك كۆمپانیای وڵاتی سووریا بەشداری پیشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بكەن.

سۆران قادر، بەڕێوەبەری پیشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، لە لێدوانێكییدا گوتی: ساڵانە ئەم جۆرە پیشانگایە دەكەینەوە، تاكە پیشانگایە كە فرەكەرتییە و لەهەموو بوارەكان پێكدێت، 100 كۆمپانیا لە نۆ وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن لەنێویاندا ژمارەیەك كۆمپانیا لە وڵاتی سووریا یەكەمجارە بەشداری دەكەن، ئەوان زانیارییان لەسەر هەرێمی كوردستان نەبوو، بەڵام خۆشحاڵبوون بەو سەقامگیرییەی لێرە هەیە.

لەبارەی كردنەوەی پیشانگاكە و كاریگەری لەسەر كەرتی ئابووریی، سۆران قادر گوتی: كردنەوەی پیشانگا بۆ بوژانەوەی كەرتی ئابوورییە لە هەرێمی كوردستان، لەم پیشانگایەشدا كۆمپانیای زۆر چالاك بەشدارە، هەرچەندە ئەمجارە كۆمپانیاكانی وڵاتانی ئەورووپا نەیانتوانی بە قەبارەیەكی زۆر بەشداری بكەن، ئەویش وەك خۆیان باسی لێوە دەكەن جەنگی نێوان رووسیا و ئۆكراینا كاریگەری كردووەتە سەر كەرتی ئابووریی لە ئەورووپا.

سۆران قادر گوتیشی: لەم پیشانگایەدا ژمارەیەك لە كۆمپانیای وڵاتانی فەڕەنسا، سریلانكا، توركیا، ئێران، سووریا و چەند وڵاتێكی دیكە بەشدارن و ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت، بە هیوایین لەماوەی ئەو چوار رۆژەدا، چەندین گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكان واژوو بكرێت و بێگومان ئەمەش كاریگەری لەسەر پەرەپێدانی كەرتی ئابووریی هەیە.

 





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad