English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەولێر... هاووڵاتییەک لەلایەن دوو تۆمەتبار تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا
2022-09-20 [12:35 PM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کە لە شەقامی ٦٠ مەتری هاووڵاتییەک لەلایەن دوو تۆمەتبار تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا.

مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی٩ی٢٠٢٢، لە شەقامی ٦٠ مەتری هاووڵاتییەک بەناوی (بارزان رەمەزان حسین) تەمەن (٣٢) ساڵ لەلایەن دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ن. ح) و (م. ح) تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا، هەردوو تۆمەتباری ئاماژەپێکراو خۆیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد.

ھەروەھا مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو ل، کە ئێستا هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە دەخەینەڕوو.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad