English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێکخراوی نەتەوە یەک‌گرتووەکان لە ئێران نیگەرانە
2022-09-20 [12:36 PM]

ZNA - هەولێر


سەرپەرشتیاری کۆمیتەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات سەبارەت بە کوژرانی ژینا ئەمینی لێکۆڵینەوەی بێلایەنانە بکرێت نەدا ئەلنەشیف، سەرپەڕشتی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگوتوەکان سەبارەت بە کوژرانی ژینا ئەمینی لە لایەن پۆلیسی ئیرانەوە و سەرکوتی خۆپێشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە ئێران نیگەرانیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند: ئەگەر ئەشکەنجەکردن و لێدانی ژینا، دەبێ بە خێرایی و بە شێوەیەکی بێلایەنانە لە لایەن لێژنەیەکی باوەڕپێکراوەوە لێکۆڵێنەوەی لەسەر بکرێ بۆ ئەوەی دڵنیا بینەوە بنەماڵەکەی دەتوانن ڕاستی و دادپەروەری دەستەبەر بکەن. ئەلنەشیف گوتیشی یاسای حیجابی زۆرەملێ لە ئێران مایەی نیگەرانییە و داواشی کرد سەرجەم ئەو یاسایانەی کە دەبنە هۆی هەڵاواردنی ژنان و یەک لەوانیش حیجابی زۆرەملی هەڵبوەشێنەوە و جەختیشی کردەوە کە دەسەڵاتدارانی ئێران دەبێ واز لە ئازاردانی ئەو ژنانە بێنن کە حیجابەکەیان بە گوێرەی یاساکانی ئەوان نییە.



ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad