English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپێشاندان لە تاران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
2022-09-20 [12:52 PM]

ZNA - هەولێر


لە تاران و چەند شاری دیکەی ئێران خۆپێشاندان دەستی پێکردەوە و چالاکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش داوا دەکەن ئەمرۆ ئێوارێ، خۆپێشاندانەکان بەردەوام بن. بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە، بەیانیی ئەمرۆ، خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربڕین لە چەند شەقامێکی تاران دەستیان پێ کردووەتەوە. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی کرماشان، سنە و سەقز داوایان لە هاوولاتیان کردووە کاتژمێر شەشی ئەمڕۆ ئێوارێ درێژە بە خۆپێشاندانەکان بدەن. چەندین راگەیاندنی هاوشێوەش بۆ شارە گەورەکانی ئیران وەک تاران، مەشهەد، ئیسفەهان و تەورێز بڵاو بوونەتەوە. ئێوارەی دوێنێش خوێندکارانی زانکۆکانی تاران و لەوانەش زانکۆکانی ئەمیرکەبیر، تاران، عەللامە تەباتەبایی، شەهید بەهەشتی و شەریف بۆ پشتیوانی لە مانگرتن و خۆپێشاندانی خەڵکی کوردستان و ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە کوژرانی کچێکی کورد بە دەستی پۆلیسی تاران، لە زانکۆکانی خۆیان کۆبوونەوەی لە دژی حکوومەت دروشمیان دا.



ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad