English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی دهۆک و بەشی پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕێککەوتنێکیان ئیمزا کرد
2022-09-20 [05:00 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، کە ڕێککەوتنێک لە نێوان بەشی پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆکدا ئیمزا کرا.

حه‌مزه‌ ڕه‌زیكى، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: 'ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی٩ی٢٠٢٢ لە سەنتەری ڕاهێنانی پزیشکی لە ناوەندی پارێزگای دهۆک ڕێککەوتنێک لە نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک و بەشی پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگەدا ئیمزا کرا و ئامانج لەو ڕێککەوتنەش خزمەتکردنی پزشکیی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

ھەروەھا حه‌مزه‌ ڕه‌زیكى، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوای ئیمزاکردنی ئەو ڕێککەوتنە لە سەنتەری ڕاهێنانی پزیشکی لە ناوەندی پارێزگای دهۆک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆکەوە ڕاهێنانی پزیشکی بە پزیشکانی وەزارتی پێشمەرگە دەکرێت، ڕاهێنانەکە لە دهۆک دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی پێشمەرگە بکرێت و پزیشکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕاهێنانی باشتر وەرگرن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad