English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەعرەجی: حكومەت هەوڵدەدات سەرچاوەكانی چەك جۆراوجۆر بكات
2022-09-21 [06:52 AM]

​ZNA – هەولێر


ڕۆژی سێشەممە 20-9-2022، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بەغدا پێشوازیکرد لە سیلیست واڵاندر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا و شاندی یاوەری .

نووسینگەی قاسم ئەعرەجی رایگەیاند، لە دیدارەکەدا پەیوەندیی هاوبەش و هاوکاریی نێوان عێراق و ئەمریکا باسکرا، لەگەڵ چۆنییەتیی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بەشێوەیەک خزمەتی ئاسایش و ئاشتی جیهان بکات." 

سیلیست واڵاندر رایگەیاند: عێراق و ئەمریکا لە شەڕی دژی داعشدا هاوبەشن و ستایشی رۆڵی عێراقی کرد لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و راوەدوونانی شانە نووستوەکانی رێکخراوەكە  و رایگەیاند، "ئێستا کاتی ئەوەیە توانا و لێهاتوویی هێزە عێراقییەکان لە بواری سەربازی پەرەیان پێبدرێت". 

قاسم ئەعرەجیش دەڵێت: "عێراق بە رێزەوە لە هاوکاری و پشتیوانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڕوانێت، تاوەکو ئێستا داعش هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و ناوچەکە، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی داعش کاریگەر بێت".

 جەختیشی لەوە كردەوە: عێراق پێویستی بە پشتیوانی بواری هێزی ئاسمانی و بەرگریی ئاسمانییە، حکومەت هەوڵدەدات سەرچاوەکانی چەک جۆراوجۆر بکات.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق روونیشی كردەوە، عێراقێکی یەکگرتووی بەهێز گەرەنتییە بۆ ناوچەکە و جیهان و بەهێزبوونی حکومەتی عێراقیش رێگە لە دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی دەگرێت

 

 





ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad