English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەكێتی ئەوروپا: رەنگە بڕیاری هاوكاری سەربازی بۆ ئۆكرانیا بدەین
2022-09-21 [07:12 AM]

​ZNA – هەولێر


نوێنەری یەکێتی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دەرەوە و کاروباری ئاسایش، رایگەیاند، رەنگە لە مانگی تشرینی یەکەمدا، بڕیار بدەن لە بارەی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکراینا.

جۆزێپ بۆڕێڵ نوێنەری یەکێتی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەوە و و کاروباری ئاسایش، رایگەیاند: ''زۆربەی ئەو دانەوێڵەیەی لە ئۆکرایناوە هەناردە دەکرێت چووە بۆ ئەو وڵاتانەی پێویستییان پێیەتی، تەماشای داتا و ئامارەکان بکەن دوو لەسەر سێی هەناردەی ئۆکراینا بۆ ئەفریقا، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا چووە''.

جۆزێپ بۆڕێڵ سەبارەت بە بڕیاری ناردنی هاوکاری سەربازیی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئۆکراینا رایگەیاند: ''ئومێدەوارم بتوانین لە کۆبوونەوەکەی تشرینی یەکەمی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپادا ئەو بڕیارە بدەین، دەتوانین داواکارییەک بخەینە سەر مێزی کۆبوونەوەکە، ئەوەیش رێکارێکی خێرا دەبێت''.

بۆڕێڵ هیچ وردەکاریەکی سەبارەت بەوە نەخستەڕوو کە هاوکارییە سەربازییەکان چی دەبن.

 





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad