English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمەریکا کرد
2022-09-21 [07:50 AM]

ZNA-هەولێر


کەمێک پێش ئێستا شاندێکی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.

هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبنەوە و چەند پرسێکی هەنوکەیی تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و بارودۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

بەگوێرەی زانیاریەکان هەر لەم چوارچێوەیەدا بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە رێککەوتنێک لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بۆ هاوکارییکردنی هێزی پێشمەرگە واژۆ بکرێت.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad