English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەکات
2022-09-21 [09:24 AM]


ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی كرد بە سەرۆکایەتی سێلیست واڵەندەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشینە کرا کە ئەمڕۆ لە نێوان ھەردوولادا تایبەت بە  بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و ھەماھەنگیی سەربازی و ئەمنیی واژوو دەکرێت.
سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد بۆ ھێزی پێشمەرگە، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش. بەتایبەتی کە ئەمڕۆ ئەو یادداشتی لەیەکتێگەیشتنە گرنگە لە نێوان ھەردوولادا واژوو دەکرێ . خواستی ھەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندی ھەمەلایەنە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دووپات کردەوە.
یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی ھەرێمی کوردستان نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە جێی شانازییە ئەمڕۆ لێرەم بۆ واژووکردنی ئەو یادداشتە لەیەکتێگەیشتنە کە نیشانەی بەھێزی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکایە.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە ئەلینا رۆمەناوسكی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و ئیرڤین هیکس کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad