English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیویۆرك... مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی كۆبووه‌وه‌
2022-09-21 [12:09 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی خولی حه‌فتاوحه‌وته‌مینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی کۆبوونەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستووەتەڕوو و رایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ژمارەیەک پرسی ھەرێمیی کە جێگای بایەخی ھاوبەشی ھەردوولابوون، تاوتوێ کراون.

ئاماژە بە رۆڵی گرنگی عێراق کراوە بۆ بەدیھێنانی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا، ئەوەیش لە رێگای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان پشت بەستن بە سیاسەتی گفتوگۆ و ھێورکردنەوە، ھەروەھا نزیککردنەوەی بۆچوونەکان بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانە لە ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەردوولا جەختیان کردووەتەوە لەسەر گرنگی بەردوامبوونی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران، بەتاییەتیش لە بوارەکانی ئابووریی، ئەمنیی، رۆشنبیری و وزە، ھەروەھا ھەماھەنگیی باڵا بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا و خێرا کارکردن لەسەر ئەو رێککەوتننامەیەی کە لەنێوان ھەردوو وڵاتدا واژوورکراوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی ئاووھەوا کە بەرەوڕووی ھەموو جیھان بووەتەوە.

سەرکۆماری ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ پێکھێنانی حکوومەتێکی سەقامگیر لە عێراق راگەیاندووە، ھەروەھا ستایشی دەستپێخەرییەکەی مستەفا کازمی کردووە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانیی لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیی لە عێراق.

دوێنێ سێشەممە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەمەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی ٧٧مینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە نیویۆرک.





ئەم هەواڵە 109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad