English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
2022-09-21 [02:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی تایبه‌تیان له‌ژنێك كردبوو.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ژنێك له‌بنکەی پۆلیسی سیتەک سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ دوو تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی‌ لێده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار.

دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار بدۆزرێنه‌وه‌و له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەکه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن.

هه‌ردوو تۆمه‌تبار (و، ن، ر) له‌دایكبووی‌ 1997 و (هـ، ج، ج) له‌دایكبووی‌ 1992 له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (2) لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ - ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad