English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەرماڵەی هەندێك مووچەخۆری پلە تایبەت كەم دەكرێتەوە و یەك دەخرێت
2022-09-21 [02:13 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

دەرماڵەی ئەو پلە تایبەتانەی، كە ناونیشانیان راوێژكارە دەستكاری دەكرێت و بەرپرسێكی ئەنجوومەنی وەزیرانیش ئاشكرای دەكات، دەرماڵەی تایبەتیان ڕێک دەخرێت و وەکیەکی لێ دێت.

بەپێی زانیارییەكان، دەرماڵەی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار لە بەشێكی مووچەی ڕاوێژکارانی پلە باڵا کەم کراوەتەوە.

بەپێی رێنوێنیی ژمارە 10ی ساڵی 2008ی وەزارەتی دارایی، مووچەی راوێژكاران دوو ملیۆن و 249 هەزار دینارە. هەروەها بەپێی رێنوێنیی ژمارە 34ی ساڵی 2008ی دارایی ، دەرماڵەی راوێژكاران لە 500 هەزار دینارەوە زیاد كراوە بۆ یەك ملیۆن دینار، بەڵام لە ساڵی 2009 بە رێنوێنییەك زیاد كراوە بۆ ملیۆنێك و 500 هەزار دینار.

بەپێی رێنوێنییەكی دیكەی دارایی، كە لە ساڵی 2014 دەرچووە، هەندێك راوێژكار هەیە بە پلەی بریكاری وەزیر دامەزران و دەرماڵەی تایبەتیان سێ ملیۆن دینارە.

بەپێی زانیارییەكان ئەو دەرماڵانەی كە دوو جۆرن دەستكارییان كراوە و دەست لە مووچەی بنەڕەتییان نەدراوە، ئێستا بووەتە یەك جۆر دەرماڵە و دەرماڵەی سێ ملیۆن دیناری نەماوە.

سێ جۆر پلەی راوێژكارهەیە، هەیە پلە (ئەلفە)، بریكاری وەزیرە، هەیە پلەی (ب)یە وەكوو بەڕێوەبەری گشتییە، هەیە پلەی وەزیرە و مووچەی نزیكی یەكە، بەڵام دەرماڵەكانیان جیاواز بووە.

ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "باسی ئەوە دەكرێت، كە مووچەی راوێژكاران كەمكرابێتەوە، ئەم بابەتە بەم شێوەیە نییە، بەڵكوو سەرجەم ڕاوێژکاران دەرماڵەی تایبەتیان ڕێک دەخرێت و وەکیەکی لێ دێت و بێسەروبەری ناهێڵدرێت".

لای خۆیەوە، د. ئەڕشەد تەها، راوێژكار لە پەرلەمانی كوردستان  رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەداین، كە رێكخستنەوە بۆ بابەتی مووچە و دەرماڵەی راوێژكاران بكرێت، ئەویش دەبێت لەسەر بنەمای دادپەروەری بێت و پێویستە رەچاوی بڕوانامە بكرێت و ماستەر و دكتۆرا و بە كالۆریۆس و ئامادەیی وەكوو یەك سەیر نەكرێن".

ئاماژەی بەوەش دا، ماوەی دوو مانگە بایەتی دەرماڵەی راوێژكارەكان یەك خراوە، گوتیشی: "لە وەزارەتەكان راوێژكارەكان دەرماڵەی جیاوازیان هەبوو، هەبوو ملیۆنێك و 500 هەزار دینار و هەشبوو سێ ملیۆن دینار، ئەوە یەك خراوە و هەیە دەرماڵەكەی بڕاوە".

 

سه‌رچاوه‌ / باسنیوز





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad