English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
2022-09-21 [04:48 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، کورسى خوێندن بە خۆڕایى (لە زانکۆ تایبەتەکان، خوێندنى پارالێل و ئێواران) بۆ وارسى شەهیدان تەرخانده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا هاتووه‌: لە هەر بەشێک لە زانکۆ، پەیمانگە تایبەتەکان، خوێندنى پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان، پێنج کورسى بەخۆڕایى بۆ وارسى شەهیدان و ئەنفالکراوان تەرخاندەکرێت.

له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی  ئارام محه‌ممه‌د قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و عەبدوڵڵا حاجى مه‌حموود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، گفتوگۆ لەبارەى رێنمایى تایبەت بە خزمەتگوزارى (خوێندن و تەندروستى) کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان كرا.

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتى: "لە خوێندنى بەرایى/ بەکالۆریۆس و دبلۆم، خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا و خوێندنى تایبەت، بەڕەچاوکردنى تایبەتمەندیەتى، هەوڵمانداوە زۆرترین ئاسانکارى و خزمەت پێشکەش بە وارسى شەهیدان بکەین و دەرفەت و هەلى خوێندنیان بۆ دەستەبەربکەین".

وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپاتیکردەوە، لە سێکتەرى خوێندنى باڵا دەتوانرێت زۆرترین خزمەت و ماف و بۆ کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دەستەبەربکرێت.





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad