English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشان و هوکار و چارەسەری سڕبونی دەست و پەنجەکان
2022-09-21 [05:52 AM]

ZNA:هەولێر


نیشانەکانی تونێڵی مەچەک واتە بێهێزی و سڕبونی دەست و پەنجەکان بە تایبەت لە شەودا، ئەم حاڵەتە بەهۆی فشار کەوتنەسەر دەماری ناوەندی ناوچەی مەچەک ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی بێهێزی و سڕبوونی دەست و مەچەک.

د. ئازاد حاتم، پسپۆڕی نەشتەرگەریی مێشک و فەقەڕات ئاماژەی بە هۆکارەکانی تووشبوون بەم حاڵەتە کردووە، لەگەڵ نیشانە و چارەسەرەکانی بەم جۆرە:
هۆکارەکان:
- ناڕێکی لە غودەی دەرەقیدا.
- دووگیانی.
- تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
- قەڵەوی و کێشی زیادەی لەش.
- هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی.
- ماندووبوونی دەست بەهۆی کارکردنەوە.
- ژنان بەراورد بە پیاوان زیاتر توشدەبن.
نیشانەکان:
- هەستکردن بە بێهێزی یان ئاوسانی پەنجەکانی دەست.
- هەندێک جار نەخۆشەکە هەست بە تەزوویەکی کارەبایی دەکات کە لە شەواندا نەخۆشەکە لە خەو هەڵسێنێت.
- لە ئەگەری چارەسەرنەکردندا دەبێتە هۆی لاوازی لە ماسولکەکانی دەستدا و بە ئاسانی شت لە دەستی کەسەکە دەکەوێتە خوارەوە.
چارەسەرییەکانی: گیرانی دەمار سێ جۆری هەیە لە هەر جۆرێکیان چارەسەریان جیاوازە:
- جۆری یەکەمیان دەبێت نەخۆش پشوو وەرگرێت، قاڵب ببەسترێت بۆ مەچەکەکە، لەگەڵ ئازار شکێن.
- جۆری دووەمیان بە هەمان شێوە پشوو پێویستە نابێت کاری پێ بکات، هەروەها قاڵب ببەسترێت بۆ مەچەکەکە، لەگەڵ بەکارهێنانی دەرزی بۆی.
- جۆری سێیەم گەر دەمارگیرانەکە ئەم جۆرەیان بوو، دەبێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad