English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کۆ بوونەوە
2022-09-21 [06:07 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21/9/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش تاووتوێ کرا.

هەروەها جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی و هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کرا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقدا.





ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad