English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئیزنی دابین‌کردنی ئینترنێتی ئێرانی دا
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا
2022-09-21 [11:34 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند لە دابین کردنی ئەنتەرنێتی ستارلینک بۆ خەڵکی ئێران لە لایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە لاریی نییە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند گواستنەوەی پێداویستییەکانی دابین کردنی ئەنتەرنێت لە ڕێگای مانگی دەستکردەوە و هەناردەکردنی ئەو پێداویستییانە بۆ ناوخۆی ئیران لە چوارچێوەی گەمارۆکانی ئەمریکادا نییە و پێویستی بە مۆڵەتی حکوومەتی ئەمریکاش نییە.

ڕۆژی ڕابردوو، ئیلان ماسک، گەورەسەرمایەداری جیهان و خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە پڕۆژەی ئەنتەرنێتی ستارلینک لە ڕێگای مانگی دەستکردی جێبەجێ کردووە ڕایگەیاندبوو ئەگەر گەمارۆکانی ئەمریکا ڕێگایان پێ بدات، ئامادەن پڕۆژەکەیان لە ئێران چالاک بکەن و خزمەتگوزاریی ئەنتەرنێتی بێ سنوور بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی دابین بکەن.





ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad