English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپێشاندانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەروها کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
وێنەیەکی خۆپێشاندانی رۆژهەڵاتی کوردستان
2022-09-21 [11:42 AM]

ZNA - هەولێر


لە شارەکانی ورمێ و مهاباد و پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ کەسی دیکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژران و پارێزگاری سنەش، کوژرانی سێ هاووڵاتیی کوری پشتڕاست کردەوە.

ئێوارەی دوێنێ ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵە بە ناوی هاجەر عەباسی کە ڕۆژی دووشەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار ببوو، بە هۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا. هاوکاتیش لە شاری ورمێ و پیرانشار تەقە لە خۆپێشاندەران کرا و لە ئەنجامدا لاوێکی 23 ساڵە بە ناوی فەرجاد دەروێشی لە ورمێ و لاوێکی 19 ساڵە بە ناوی زەکەریا سلێمان لە پیرانشار کوژران.

لە لایەکی دیکەوە ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری سنە، کوژرانی سێ خۆپێشاندەری لەو پارێزگایە پشتڕاست کردەوە بەڵام ڕایگەیاند ئەم کەسانە بە چەکێک کوژراون کە بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە نییە.

ڕاگەیاندنە ئێرانییەکانیش بڵاویان کردەوە لە شاری کرمان لە ناوەندی ئێران، ئافرەتێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

بەپێی دوایین زانیارییان کۆتایی شەوی چوارشەممە چوار کەسی دیکەش لە شاری شنۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژراون.

 





ئەم هەواڵە 115جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad