English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا و کەنەدا بۆ دووەمین جار به‌گه‌رووی تایواندا تێدەپەڕن
2022-09-22 [11:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپاکانی کەنەدا و ئەمەریکا دەڵێن کەشتییە جەنگییەکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا و کەنەدا لە ئەرکێکی ڕۆتینیدا بە گه‌رووی تایواندا تێپەڕیون، لە کاتێکدا کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان چین و پەکین زیادییان کردووە.

ئەمە دووەمین جارە لە کەمتر لە ساڵێکدا کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا و کەنەدا بە گه‌رووی تایواندا تێپەڕ ببن، دوایین جار لە مانگی 10 ی ساڵی 2021 دا بوو.

چین سەرکۆنەی ئەرکەکەی کرد و گوتی هێزەکانیان " هۆشدارییان داوە " بە کەشتییەکان. لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا و وڵاتە هاوپەیمانەکانی وەکو بەڕیتانیا و کەنەدا بە شێوەیەکی ڕۆتینی بە گه‌رووی تایواندا تێپەڕیون.

ئەم جۆرە ئەرکانە چین توڕە دەکات کە تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت. تایوانیش دەسەڵاتی چین بەسەر دوورگەکەدا ڕەت دەکاتەوە.

هێزی دەریایی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " هاریکاریی لەم جۆرە نوێنەرایەتی سەرەکی هەوڵەکانی ئێمە دەکات بۆ خستنەوەی ناوچەیەکی ئاسایش و خۆشگوزەران."

گوتیشی کەشتی جەنگی ئەمەریکی ئاڕلی بورکی یو ئێس ئێس هیگینزی دژە موشەک و کەشتی جەنگی هێزی دەریایی شاهانەی کەنەدا هالیفاکس لەڕێی ڕێڕەوێکەوە تێپەڕیون کە سەر بە سنووری ئاوی هیچ وڵاتێک نەبووە.

وەزیری بەرگری کەنەدا ئانیتا ئاناند گوتی وەکو وڵاتێکی پاسێفیک، وڵاتەکە پابەندە بە پاراستنی سەقامگیری جیهانی و خۆشگوزەرانییەوە لە ناوچەی ئیندۆ پاسێفیکدا.

گوتی " تێپەڕبوون بە گه‌رووی تایواندا پابەندبوونی ئێمە دەردەخات بە ناوچەیەکی کراوە و ئازادی ئیندۆ پاسێفیکدا."

وەزارەتی دەرەوەی تایوان پێشوازی لە ئەرکەکە کرد.

وەزارەتەکە گوتی " ئەم ئەرکە بە گه‌رووی تایواندا هەنگاوێکی بەرجەستەی دژایەتیکردنی هاوپەیمانانی دیموکراتخوازە بۆ هەوڵەکانی چین بۆ فراوانبوون."

سەرکردایەتی سوپای ڕۆژهەڵاتی چین گوتی هێزەکانی چاودێری کەشتییەکانیان کردووە و " هۆشدارییان داونەتێ."

گوتی " هێزەکانمان هەمیشە لە ئامادەباشیدان، بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی سەرجەم هەڕەشە و کارە وروژێنەرەکان دەدەنەوە، هەروەها بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بەرگری لە سەروەری خاکی نیشتیمانەکەمان دەکەن."

وەزارەتی بەرگری تایوان گوتی کەشتیەکان بە باکووری ڕێڕەوەکەدا ڕۆیشتوون و هێزەکانی چاودێریی ئەرکەکەیان کردووە و " ڕەوشەکە ئاسایی بووە."





ئەم هەواڵە 82جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad