English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسدارانی ئێران: خۆپێشاندانی ئەم دواییانە لە ئێران بە پیلانی دەرەوەی سنوورەکانە
دیمەنێک لە خۆپشاندانی خەڵکی ئێران
2022-09-22 [01:17 AM]

ZNA - هەولێر


سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا خۆپێشاندانەکانی چەند رۆژی رابرودوی ئێران بە پیلانگێڕی لە دەرەوەی سنوورەکانەوە دەزانێت و سوپاسی خەڵکی ئێرانیش دەکات کە لەگەڵ ئەم پیلانە نەکەوتوون. لەم ڕاگەیاندراوەدا هاتووە ئامانجی ئەم پیلانانە کاڵ‌کردنەوەی دەسکەوتە گەورە ئابوورییەکانی ئەم دواییەی ئیران و لەوانەش ئەندام بوونی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای و پووچەڵ‌کردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکایە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا سوپاسی هێزە ئەمنی و چەکدارەکان کراوە کە بە هۆشمەندی و سەبر و هێز ئاسایش و ئارامیی وڵاتیان لە بەرانبەر ئاژاوەگێڕاندا پاراستووە و سوپاسی خەڵکی ئیرانیش کراوە نەکەوتوونەتە ژێر کاریگەریی پیلانی دوژمنان و لەگەڵ ئەم شەپۆلە نەکەوتوون. سوپای پاسداران داوای لە دەسەڵاتی دادوەرییش کردووە ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵ و دەنگۆی درۆ بڵاو دەکەنەوە و ئاسایشی دەروونیی کۆمەڵگا دەخەنە مەترسییەوە دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.



ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad