English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌عێراق هاوسه‌رگیری دووه‌م زیادی کردووە
مێردی ٩٢ ساڵی و ژنی ٢٢ ساڵی/ئەرشیڤ
2022-09-22 [02:25 AM]

ZNA - هەولێر


لە راپۆرتێكی رۆژنامەی دادوەریی هاتووه‌، دادگاكانی عێراق له‌نیوەی یەكەمی ئەمساڵ لە شانزدە دادگای تەمیزدا 3 هەزار و 931 مامەڵەی مۆڵه‌تدان به‌ هێنانی ژنی دووه‌م تۆماركردووه‌. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا لە پلەی یەكەمدابووه‌ له‌ هێنانی ژنی دووەم كه‌ 618 مامەڵە بووه‌، دواتر سەلاحه‌دین بە 440 مامەڵە، بەسرە 432 و کەربەلا 432 مامەڵه‌ی هاوسه‌رگیری دووه‌م بووه‌. له‌م باره‌یه‌وه‌ ئەحمەد جاسیب ساعدی دادوەری دادگای باری كەسی لە بەغدا رایگەیاندووه‌، ئەم هۆكارانەی پیاوان ده‌ده‌ن بۆ دووبارە هاوسەرگیریكردنەوە جیاوازن، لەوانە ئەوانەی پەیوەندییان بە مەرجەكانی ژنی یەكەمەوە هەیە، وەک دۆخی ته‌ندروستی خێزان و نه‌بوونی توانای وه‌چه‌خستنه‌وه‌، هۆکاری دیکەی بە پیاوەوە پێوەندییان هەیە کە بریتین لە ئارەزووی هاوسەرگیری و توانای دارایی و جەستەیی.



ئەم هەواڵە 1150جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad