English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی شوقه‌كانی كه‌مده‌رامه‌ت و ‌ كرێنشینان دیاریكرا
2022-09-22 [07:10 AM]

ZNA_ هەولێر


نرخی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان دیاریكرا و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.

محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نرخی هه‌ر مه‌ترێك چوار گۆشه‌ له‌ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان به‌ 330 دۆلار دیاریكراوه‌ و جگه‌له‌ پێشه‌كی ئه‌و پاره‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ قیستی 15 ساڵ ده‌درێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بڕی پێشه‌كی یه‌كه‌كان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بڕی پێشه‌كی شوقه‌ی 80 مه‌تری ته‌نها چوار هه‌زار دۆلار ده‌بێت، هه‌روه‌ها بڕی پێشه‌كی شوقه‌ی 100 مه‌تری ته‌نها پێنج هه‌زار دۆلار ده‌بێت و بۆ شوقه‌ی 120 مه‌ترییش، بڕی پێشه‌كی ته‌نها شه‌ش هه‌زار دۆلار ده‌بێت.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان گوتی: هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ زووترین كاتدا به‌ردی بناغه‌ی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی كه‌مده‌رامه‌ت و كرێنشینان له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابنه‌ن و دوو ساڵ بۆ ته‌واوكردنی یه‌كه‌كانیش دیاریكراوه‌.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان باسی له‌وه‌شكرد، له‌م هه‌فته‌یه‌ نووسراوی دروستكردنی یه‌كه‌كان بۆ فه‌رمانگه‌كانی دهۆك و زاخۆ و سۆران ره‌وانه‌كراوه‌ و ته‌نها ناوچه‌كانی سلێمانی و راپه‌رین و گهر‌میان و هه‌ڵه‌بجه‌ ماوه‌ و له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌وڵده‌ده‌ن كاره‌كانی ئه‌وانیش كۆتایی پێبێت.

محه‌ممه‌د شوكری روونیكرده‌وه‌، 120 هه‌زار كه‌س داواكارییان بۆ یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون پێشكه‌شكردووه‌ و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا شوقه‌یان بۆ ده‌رناچێت، بۆ قۆناغه‌كانی داهاتوو له‌ لیستی چاوه‌روانیدا ده‌بن.

پێشتر پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندبوو، له‌ دوو شوێنى شیاو بۆ دروستكردنى یەکەکانى نیشتەجێبوونى کرێنشینان، کە دەکەوێتە نێوان شەقامى 120م و 150م، زه‌وییان ته‌رخانكردووه‌.





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad