English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەک تووشبووانی شێرپەنجە دەیانتوانی خۆیانی لێ بەدووربگرن تەنها بە وازهێنانی جگەرەکێشان
2022-09-23 [01:59 AM]

ZNA:هەولێر


توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ ئاشكرایکردوە، زۆرینەی ئەوانەی کە تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان، دەیانتوانی خۆیانی لێ بەدووربگرن تەنها بەوەی وازیان لە جگەرەکێشان بهێنایە یاخود کەمیان بکردایەتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەکە کە رۆژنامەی "Plos one"ی زانستی بڵاویکردووەتەوە، لە سەدا ٦١ی تووشبووەکان بە شێرپەنجە لە بەریتانیا دەکرا خۆیانی لێبەدووربگرن، بۆ نمونە ئەگەر ئەو تووشبووانە لە قۆناغێکی ژیانیاندا وازیان لە جگەرەکێشان بهێنایە.

پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لەبارەی ئەوەی کە جگەرەکێشان تەنها زیانی بۆ سییەکان نابێت، بەڵکو ئەگەری تووشبوون بە ١٥ جۆری شێرپەنجە زیاتر دەکات، وەك جگەر، پەنکریاس، گورچیلە و گەدە.

هەورەها توێژینەوەیەك کە توێژەران لە فەڕەنسا و بەریتانیا ئەنجامیانداوە ئاشكرایکردوە، کەسە هەژارەکان لە بەریتانیا ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە بە راددەی ٪١٧ زیاترە.

ئاماژەیان بەوەشداوە، هۆکاری تووشبوونی لە سەدا ٢١ی ئەو هەژارانەی کە تووشبوون بە شێرپەنجە لە بەریتانیا بەهۆی جگەرەکێشانەوە بووە.

لەکاتێکدا لە سەدا ٩.٧ی تووشبووانی شێرپەنجە لە دەوڵەمەندەکاندا بەهۆی جگەرەکێشانەوە بووە.

بە پشتبەستن بەم ژمارانەش پسپۆڕان داوا دەکەن کە زیاتر هۆشداربن لەبارەی مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە، بەتایبەت لە ناوچە هەژارەکاندا کە خەڵك زۆر بەرهەمەکانی تووتن بەکاردەهێنن.





ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad