English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌شداريى يادى ڕۆژى نيشتمانيى سعووديه‌ ده‌كات
2022-09-23 [06:13 AM]

ZNA- هەولێر


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/9/23 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى يادى نه‌وه‌د و دووساڵه‌ى ڕۆژى نيشتمانيى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌دا كرد كه‌ له‌لايه‌ن كۆنسولخانه‌ى گشتى سعووديه‌وه له‌ هه‌ولێر سازدرا.

 

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى به‌و بۆنه‌يه‌وه‌ پيرۆزبايى له‌ خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز و جێنشينى سعووديه‌ مير محه‌مه‌د بن سه‌لمان وسه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى بۆ خواستن. 

 

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ له‌ هه‌ولێر، خۆشحاڵى و پێزانينى خۆى و سه‌ركردايه‌تيى سعووديه‌ى به‌ به‌شداريىسه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌و بۆنه ‌نيشتمانييه‌ى وڵاته‌كه‌ياندا نيشان دا و سوپاسى هاتنى به‌ڕێزيانى بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ كرد.

 

له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتانى له‌ هه‌رێمى كوردستانئاماده‌ بوون.





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad