ZNA – هەولێر
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، عێراقییەکان دەیانەوێت لە قەیرانەکان رزگاریانبێت.
رۆژی هەینی، 23-9-2022، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆرۆک وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "دووپاتی دەکەینەوە کە رێگە نادەین خاکی عێراق لە ژێر هیچ بیانوویەکدا بەکاربهێنرێت بە جۆرێک ببێتە مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق".
كازمی گوتیشی: هەوڵدەدەن بۆ تەواوکردنی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان و بەرنامەیەکی گشتگیری بۆ دانراوە،
هەروەها عێراق هەنگاودەنێت بۆبەدەستهێنانی پشتیوانی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی کێشەی کەمئاویشەوە دەلێت، "داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەم کە لە رێگەی گفتوگۆوە کێشەی کەم ئاوی چارەسەر بکەن و بە پێی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان دابەشی بکەن".
ئەو روونیشی كردەوە، هێزە سیاسییەکان سەرکەوتوونەبوون لە پێکهێنانی حکومەتی نوێدا.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |