ZNA – هەولێر
دەروازەی سنووریی عەرعەری نێوان عێراق و سعودیە رایگەیاند، ئەو کەسانەی گەشتی عومرە دەکەن پێویستە ئۆتۆمبێلەکانیان ئەو مۆدێلانە بن کە دیاریکراون.
بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی عەرعەری سنووریی نێوان عێراق و سعودیە، نوسراوێكی بە ژمارە (ب ت/9/1733) و بە ناونیشانی رێنوێنی، ئاراستەی بنکەی گومرکی عەرعەر کردووە، ئاماژە بەوە کراوە، "لایەنی سعودییمان لە رێگەی ئەفسەری پەیوەندیدار لە رێنوێنییەکانی تایبەت بە چوونەناوەوەی ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی عومرەکاران و مۆدێلە پێویستەکان ئاگادارکردووەتەوە."
ئاگادارکردنەوەکە بەم شێوەیە کە لە خشتەی خوارەوەدا هاتووە:
- پاسەکان، مۆدێل 2013 و بەسەرەوە.
- تایبەت، مۆدێل 2015 و بەسەرەوە.
- کرێ، 2018 و بەسەرەوە.
ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە |