ZNA - هەولێر
ئه‌حمه‌د ته‌ها روبه‌یعی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، چه‌ندین دۆسێی گه‌نده‌ڵی له‌بواره‌كانی نه‌وت، گاز ، كاره‌با، بازرگانی و زه‌ویوزار له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه.
روبه‌یعی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجامده‌درێت و به پشتیوانی لایه‌نی سیاسی ساڵانه ١٨ ملیار دۆلار ده‌چێته گیرفانی چه‌ند كه‌سێكی گه‌نده‌ڵه‌وه.
روبەیعی هەروها گوتی: له‌گه‌ڵ دادگاكان له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامداین و هه‌ندێك دۆسێ هه‌ن پێویستی به ده‌ستێوه‌ردانی یاسایی هه‌یه و ئاسانكاری ته‌واو بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دیوانی چاودێریی دارایی و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌وڵاتدا.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |