ZNA - هەولێر
وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە لێدوانێکدا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد هاوکاریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بکات.
فەیسەل بن فەرحان لە لێدوانێکدا لە حەفتا و حەوتەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد بەخێرایی پابەندبوونە ئەتۆمییەکانی پەیوەندیدار بە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی جێبەجێ بکات و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هاوکاری بکات.
بن فەرحان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش کرد بەرەنگاری ئەم وڵاتانە ببێتەوە کە بەنیازی هەناردە کردنی ئایدۆلۆژیای لایەنگری تیرۆریسمن و گوتیشی ئێران پێویستە لە نێوان خۆی و دراوسێکانیدا متمانە ساز بکات.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |