English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆ دیاریكرا
2022-09-25 [03:49 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی دیاریکرد و بەپێی زانیارییەکان لە 2ی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 25-09-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووری رۆژی 2ی تشرینی یەکەمی وەکو یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دیاریکردووە.

 

دیاریکردنی رۆژی دابەشکردنی مووچە دوای کۆبوونەوەی تیمێکی ئەنجوومەنی وەزیران دێت لەگەڵ بەڕێوەبەری خەزێنەکان و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی بۆ ئەو مەبەستە.

 

هاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە وەزارەتی داراییەوە به‌رده‌ست كه‌وتوون، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بەردەستە.





ئەم هەواڵە 3922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad