English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی چەند مانگێكی توێژێك بەسەر یەكەوە خەرج دەكرێت
2022-09-25 [04:05 AM]

​ZNA - هەولێر


لیستی ناوی قۆناغی نۆیەمی ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسیانە دەرچوو، کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت كە لە 1ی5ی2021 وە مووچەكانیان بۆ خەرج دەكرێتەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی دیكەی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێ راگەیاندرا.

ئاماژە بەوەش كراوە: "بەپێی فەرمانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان كە رۆژی 25ی 9ی 2022 دەرچووە تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (927 ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و کە هیچ مووچەی تریان نییە ، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەکاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی مانگی 10ی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی مینحەی مانگانەیان.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان ئاشكرای كردووە، بە بەڕەچاوکردنی چەند خاڵێك مینحەكە خەرج دەكرێت، "ئەوانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پیویستیان به شاهێد هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن، دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانک بكەن،ئەو زیندانییە سیاسیانەی کۆچی دواییان کردووە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان".

جەخت لەسەر ئەوەش كراوەتەوە، ئەوانەی لە لیستەكەدا ناویان هاتووە و مووچەی تریان هەیه ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كەمینحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن به ڵكو مووچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی، كە لە 25ی9ی2022 دەرچووە لە 1ی5ی2021ەوە مینحە و مووچەی ئەو زیندانییانەی سیاسی خەرج دەكرێت، بەو مەرجەی هیچ مووچەیەكی دیكەیان نەبێت.

بەگشتی مووچەی ئەو چەند مانگەی ئەو كەسانە 519 ملیۆن دینارە و پێكەوەش خەرج دەكرێت.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad