English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی كاره‌با: پێدانی ماوه‌ی کارەبا 18 کاتژمێرە
2022-09-25 [05:11 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، ئێستا بەهۆی نزمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ماوەی پێدانی کارەبا بۆ‌ 18 کاتژمێر زیادبووه‌.  

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ـی ئه‌یلوولی 2022، ئومێد ئه‌حمه‌د، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌درێژایی وەزری هاوین بە تێکڕایی 14 بۆ 15 كاتژمێر کارەبای نیشتمانی به‌ هاووڵاتییان دراوە و، بەهۆی نزمبوونەوەی خواست لەسەری، ماوەی پێدانی کارەبا بۆ‌ 18 کاتژمێر زیادیكردووه‌‌.  

 ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، ئێستا وه‌زاره‌تی كاره‌با توانایی به‌رهه‌مهێنانی 3500 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه و، ‌ کار لەسەر زیادکردنی 50 ملیۆن  پێ سێجا بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە کێلگەی کۆرمور دەکرێت کە بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 250 مێگاوات زیاد دەبێت و، تا مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، بە زیادکردنی 250 ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی گاز، 750 مێگاوات کارەبا زیاد دەبێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: تا ئێستا بۆ 1.3 ملیۆن هاوبەشی کارەبا پێوەری زیرەک دانراوە و، بەهۆی پێوەری زیرەکەوە، کارەبا کۆنترۆڵ کراوە، کۆتایی بە سەرپێچییەکان هێنراوە و ئاستی خزمەتگوزاریی کارەبا بەرز کراوەتەوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، رێژەی بە فیڕۆچوونی کارەبا لە 35% بۆ 25% کەم کراوەتەوە و 10% بۆ ناو تۆڕی کارەبا گەڕێندراوەتەوە و پاڵپشتیی دارایی حکومەتی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ پێدانی کارەبا بە تایبەتی پولی ماڵان گەیشتووەتە لە 70%.





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad