English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پرسی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو
2022-09-25 [05:46 AM]

ZNA_ هەولێر


 

سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی 2022/9/25، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووی لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەر یەک لە بەڕێزان شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و دکتۆر ئومێد سباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عبدالحکیم خسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەداواداچوون کۆبۆوە. 

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا پرسی چارەسەرکردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێکرا. 

لەو کۆبونەوەیەدا هەریەکە لە بەڕێزان  سەربەست لەزگین بریکاری وەزیری پێشمەرگە و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لیوا روکن بەختیار محمد ئامادەی بوون. 

پاشان کێشەی کەمی پێشینەی مانگانەو گواستنەوەی هەژماری ئەم هێزانە لە هێزەکانی یەکەی 70 و 80 وە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە باسکرا. هەروەها جه‌ختیان لە تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ لیوا ڕێکخراوەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە کرد. 

لای خۆشیەوە، وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی ئەوەی دا کە وەزارەتی دارایی و ئابووری پاڵپشتیه‌كی گەورەی یەکخستنی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە. 

لەکۆتایدا ئامادەبووان کۆدەنگی ئەوەیان پیشاندا کە بەهەموو لایەکەوە کار لەسەر یەکخستنی ئەو لیوایانە دەکەن و سەرجەم بەربەستەکان وه‌لا دەنێن.





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad