ZNA - هەولێر
سه‌رۆكایه‌تی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتنی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات.
بڕیارده‌ری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ رایده‌گه‌یه‌نن، بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن.
غه‌ریب عه‌سكه‌ر بڕیارده‌ری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەڵێت، تا ئێستا كاتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان دیاری نه‌كراوه و بۆ ئه‌م پرسه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات.
هاوكات هادی سه‌لامی ئەندامی سه‌ربه‌خۆی نوێنەران دەڵێتت، په‌رله‌مان چاوه‌ڕێی رێككه‌وتنی ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات تا رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن. كه ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی په‌كخستنی په‌رله‌مان كاری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ڕووی جێبه‌جێكردن و چاودێرییه‌وه به‌باشی به‌ڕێوه ناچێت.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |