English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوسینگەی نووری مالیكی: بە بەرەکەتی خودا کەشتیی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڕێکەوت
2022-09-26 [08:21 AM]

​ZNA – هەولێر


شەوی رابردوو،  بەڕێوەبەری نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە عێراق رایگەیاند، کەشتیی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڕێکەوت.

هیشام روکابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی نووری مالیکی درەنگانی شەوی رابردوو لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: "بە بەرەکەتی خودا، کەشتیی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڕێکەوت".

هاوکات فادی شەممەری، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کە بەشێکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند: "نووسراوی رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت واژۆکرا".

فادی شەممەری گوتیشی: "هاوپەیمانییە نوێیەکە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی و پارتی و یەکێتی و هاوپەیمانییەکانی عەزم و سەروەری و بابلیوون پێکهاتووە".

ئەندامەکەی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمە کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتیی دەکات گوتیشی: "هیوادارین گفتوگۆکان سەبارەت بە بەربژێر بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار تەواو بکرێن و وادەی دەستپێکردنەوەی کار و راپەڕاندنی ئەرکە دەستوورییەکانی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان بکرێت".

لەمانگی 10 ساڵی رابردوووەوە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی ناکۆکیی نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە حکومەتی نوێ پێکنەهێندراوە.

 





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad