English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیە: سوورین لەسەر هاوكاری كردنی عێراق لەبواری ڕاكێشانی تۆڕی كارەبا و بوارە جیاوازەكانی تر
2022-09-26 [08:54 AM]

ZNA – هەولێر


وەزارەتی درەرەوەی سعودیە رایگەیاند، ووڵاتەكەی سوورە لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی نێوان وڵاتەکەی و عێراق بەمەبەستی ڕاکێشانی هێڵی کارەبا و سەقامگیری و ئاشتی ئاسایشی عێراق.

 

ئەمیر فەیسەڵ، وەزیری دەرەوەی سعودییە، رایگەیاند: وڵاتەکەی سوورە لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری لە بوارە جیاوازەکان لەگەڵ عێراقدا.

 

وەزیری دەرەوەی سعودییە لەبەردەم ئەنجومەنی گشتی وڵاتەکەیدا رایگەیاند: "سعودییە سوورە لەسەر هاوکارییەکانی بۆ عێراق لەپێناو ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لەو وڵاتەدا و لەزۆر بواری جیاوازدا و بەهاوکاری یەکتر پەیوەندییەکانمان گەشەی کردووە، لەنێویشیاندا پێکەوەبەستنی تۆڕی کارەبا لەنێوانماندا و لە نێوان وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری بۆ دەوڵەتانی عەرەبی کەنداو و عێراق.

لەناوەڕاستی مانگی تەموزی ڕابردوودا، عێراق و سعودییە واژۆی ڕێککەوتنێکیان سەبارەت بە گەشەپێدان و بەرەوپێشەوە بردنی کەرتی وزەی کارەبا بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ ئەنجومەنی هاریکاری کارەبای کەنداوی عەرەبیدا کرد.

لەماوەی رابردوودا، سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن دووپاتی كردەوە ئەمریكا رێككەوتنێكی بۆ بەستنەوەی تۆڕی كارەبای عێراق بە تۆڕی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو لە رێگەی كوەیت و سعودیەوە ئەنجامداوە.

 





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad