English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەمەریكا دەكات
2022-09-26 [12:11 PM]

ZNA-هەولێر


 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 26/9/2022، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە ئێرڤن هیكس، كونسوڵی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندەكە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیشكی خستە سەر سێكتەرە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە هەر یەك لە سێكتەرەكان ڕۆڵیان بەرچاویان لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پێشكەوتن و بووژانەوەی سێكتەرەكانی كوردستاندا هەیە.
لە بەرانبەردا كونسوڵی ئەمەریكا باسی لە هاوكاری و هەماهەنگییەكانی وڵاتەكەی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد لە بواری گەشەپێدانی سێكتەرەكانی خزمەتگوزاری و چەندین بواری دیكەدا، جەختی كردەوە ئەوان لە داهاتوودا دەتوانن لە ڕێگەی پسپۆڕان و كۆمپانیا ئەمەریكییەكانەوە لە پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە خزمەتگوزارییانەدا هاوكاری زیاتری دامودەزگەكانی حكوومەت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەبن.
لە یەكێكی تری تەوەرەكانی دیدارەكەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی سێكتەرەكانی گەشتوگوزار و شوێنەوار كرا، بە تایبەتی ئێستا تیمێكی ئەمەریكی لە بواری شوێنەواردا لە جێبەجێكردنی پرۆژە و نۆژەنكردنەوەی شوێنە شوێنەوارییەكان، هاوكاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەكەن. پاشان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵی ئەمەریكا جەختیان لە بەرەوپێشبردنی ئاستی هاوكاری و پەیوەندی و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان كردەوە.





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad