English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی به‌ نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن كه‌س دیاری كردوه‌
2022-09-26 [12:28 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەی خەملێندراوی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج ملیۆن و 884 هەزار کەسە واتە رێژەی %14ی دانیشتووانی عێراقە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە وەڵامی نووسراوێکی پەرلەمانتارێکی کورد دا رایگەیاندووە، بەپێی دوایین رووپێوی کە لەبەردەستیاندایە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 5 ملیۆن 884 هەزار و 23 کەسە، کە ئەوەش رێژەی %14ی دانیشتووانی هەموو عێراق دەکات.

بەپێی نووسراوەکە وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی دهۆک یەک ملیۆن و 432 هەزار و 326 کەسە و رێژەی %3.4  دانیشتووانی عێراقە. هەروەها ژمارەی دانیشتووانی هەولێر، دوو ملیۆن و 55 هەزار و 448 کەسە کە دەکاتە %4.9  ژمارەی دانیشتووانی عێراق. ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای سلێمانیش، دوو ملیۆن و 396 هەزار و 206 کەسە ئەمەش دەکاتە رێژەی %5.7ی دانیشتووانی هەموو عێراق.

بەپێی خەملاندنی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکانی هەرێم لە ساڵی 2020 بە نزیکەی شەش ملیۆن 200 هەزار کەس خەملێندراوە، ئەمەش دەکاتە %15.3 دانیشتووانی عێراق کە بە 40 ملیۆن و 200 هەزار کەس خەملێندراوە.

نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رۆژی 13ی ئەیلوولی 2022 نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کردبوو، تێیدا داوایکردبوو بەپێی ماددەی 61ی دەستوور زانیاری پێبدەن لەسەر لیستی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە پلانی وەبەرهێنانی 2021ی تایبەت بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەروەها قەبارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ساڵی 2022.

نەرمین مەعرووف دەڵێت: "ئەمە لە کاتێکدایە چەندساڵێکە وێرای درووستکردنی ئاستەنگی بەردەوام بۆ پێنەدانی شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدڕاڵ و بەبێ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان لە عێراق، پشکی هەرێم بە کەمتر و بەڕێژەی( 12.6% ) ئەژمارکراوە ".

 

k24





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad