English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ر خێزانێك كه‌مپ به‌جێ بهێڵێت ملیۆنێك و 500 هه‌زار دیناری پێده‌درێت
2022-09-26 [02:09 AM]

ZNA- هەولێر


عه‌لی عه‌باس جیهانگیر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقی ئاشكرای ده‌كات، هه‌ر خێزانێكی ئاواره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی پێشووی ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار دیناریان پێشكه‌ش ده‌كرێت. جیهانگیر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌ خه‌رجكردنی بڕی ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار دینار بۆ هه‌ر خێزانێكی ئاواره‌ بیه‌وێ له‌ كه‌مپه‌كانه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان. جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، كۆی ئه‌و خێزانانه‌ی هاوكارییه‌كه‌یان پێده‌درێت زیاتر له‌ 460 هه‌زار خێزانه‌ و بودجه‌ی تایبه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ فه‌رمانی خه‌رجكردنی بۆ ده‌رچووه‌ چاوه‌ڕێی رێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی هاوكارییه‌كه‌ین و دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.



ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad