English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوێستان محەمەد: زیاتر لە پێنج ھەزار ھەلی کارمان ڕەخساندووە
2022-09-26 [04:48 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای کرد، وەزارەتەکەی توانیویەتی زیاتر لە پێنج ھەزار ھەلی کار بۆ ھاووڵاتییان بڕەخسێنێت و دەشڵێت، ئەوانەی ھەلی کاریان دەست ناکەوێت، دەتوانن سەردانی بەشەکانی بەکارخستن بکەن بۆ پەیداکردنی کار.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەزارەتی کار توانیویەتی زیاتر لە پێنج ھەزار ھەلی کار بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بڕەخسێنێت، بەردەوامیش دەبین لەسەر دابینکردنی ھەلیک ار بۆ ھاووڵاتییان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت، ھەموو ئەو ھەلی کارانەش لە کەرتی تایبەت بۆ ھاووڵاتییان دابین کراون.''

کوێستان محەمەد گوتیشی: ''وێبسایتی بەکارخستن ھەیە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت بەشی بەکارخستن ھەیە، ھاووڵاتییان سەردانی ئەو بەشانە دەکەن و داوای دۆزینەوەی کار دەکەن، ئەوانەی کاریان دەست ناکەوێت، دوای تۆمارکردنی ناویان لە کاتی دۆزینەوەی ھەلی کار پەیوەندییان پێوە دەکرێت و دەخرێنە سەر کار.''

 

قائید میرۆ





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad