English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاخەوان عەبدوڵڵا: موژدەیەک دەداتە هاووڵاتیانی کەرکووک
2022-09-26 [08:02 AM]

ZNA-هەولێر



دوای ئەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی کەرکووک بۆ وەرگرتنی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داواکاریان پێشکەشکردبوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند  ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئاگاداری سەرجەم ئەو خێزانانه‌ دەکەم کە بۆ وەجبەی دووەم و سێ یەم و چوارەم لە نووسینگەی ئیمە ناویان تۆمار کرابوو بۆ ئەوەی موچەی چاودێری کۆمەلایەتی وەرگرن، رەزامەندی هەموو ئەو خیزانانە گەڕاوەتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رجه‌م خێزانه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كانیان دەتوانن سەردانی نووسینگەی ئیمە بکەن لە شاری کەرکووک بۆ زانینی ناوەکان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سەرجەم فەرمانبەرانی نوسینگەم راسپاردووە لە خزمەتتان بن بۆ تەواوکردنی مامەلەکانتان. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ خزمەتکردنتان ئەرکی سەرشانمانە .

به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌ی كه‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ له‌سه‌ر داوای د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ناوی 558 كه‌سی په‌سند كردووه‌ بۆ پێدانی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شاری كه‌ركووك‌.





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad