ZNA – هەولێر
وەزیرى نەوتى عێراق دەلێت، داوامان کردووە لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان بکەین، هەروەها جیاوازی گەورەش لەنێوان گرێبەستەكان هەیە.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیرى نەوتى عێراق بە میدیاى فەرمیى عێراقى راگەیاند: "داوامان کردووە وردبینی لە گرێبەستەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان بکەین، بەڵام ئەوان لێى دوودڵن، جیاوازیی گەورە هەیە لەنێوان گرێبەستەکان و بڕى دەرهێندراو لە کێڵگەکانى نەوتى هەرێمى کوردستان."
عەبدولجەبار گوتیشی: بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵى لەبارەى نادەستووریى یاساى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان "دادپەروەرانە" بووە، ئەگەر ئەو سکاڵایانە ببەینەوە کە لە دادگە نێودەوڵەتییەکان لە دژى تورکیا تۆمارمان کردووە، 30 ملیار دۆلار قەرەبوو دەکرێینەوە.
لە 15-2-2022 دادگەى باڵاى فیدراڵی عێراق یاسای نەوت و گازى هەرێمى کوردستانى ساڵى 2007ى بە نادەستوورى لە قەڵەم دا و داوایکرد بەرهەمە نەوتییەکانى رادەستى حکومەتى فیدراڵى بکاتەوە.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |