ZNA – هەولێر
کۆمەڵەی هەناردەکارانی برنجی تایلەندی رایگەیاند، عێراق دەستیکردووەتەوە بە هاوردەکردنی برنجی تایلەندی کە ماوەی نۆ ساڵە هاوردەکردنی ئەو برنجەی راگرتبوو.
چوکیات ئۆباسونج، سەرۆکی فەخری کۆمەڵەی هەناردەکارانی برنجی تایلەندی رایگەیاند: دەستبەسەرداگرتنی هیندستان بەسەر هەناردەکردنی برنجدا و خواستی نوێی عێراق لەسەر برنجی تایلەندی، دەرفەتێکی باشە بۆ بەرهەمهێنانەوەی ئەو برنجە.
ئۆباسونج گوتیشی، عێراق بەنیازە ئەمساڵ هاوردەکردنی برنجی تایلەندی بۆ هەشت ملیۆن تەن بەرزبکاتەوە، هەروەها
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرهەمهێنانەوەی برنجی تایلەندی، عێراقە کە لە ساڵی رابردووەوە دەستی کردووە بە هاوردەکردنی برنجی تایلەندی، دوای ئەوەی بۆ ماوەی نۆ ساڵ هاوردەکردنی ئەو برنجەی راگرتبوو.
چوکیات ئۆباسونج باسی لەوەشکرد، لە رێگەی دانوستانەکانەوە عێراق لە ئێستادا مانگانە بڕی 100 هەزار تۆن برنجی تایلەندی هاوردە دەکات، بەمەش لەم ساڵدا تاکۆتایی ساڵ بڕی 1.2 ملیۆن تەن لە برنجەکە هاوردە دەکات.
ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە |