ZNA – هەولێر
هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ بە دەستلەکارکێشانەوەی حەلبووسی نادەن، چونكە رۆڵی گەورەی لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا هەبووە.
یەحیا محەممەدی، سەرکردە لە هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی لێھاتوویی لە كاروباری سیاسی و رۆڵی گەورەی لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەدا، دەنگ نادەن بە دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبووسی و دەیانەوێت لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.
بڕیارە سبەی چوارشەممە 28-9- 2022، پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوە، یەکێک لە بڕگەکانى کۆبوونەوەکە دەنگدانە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەى محەمەد حەلبووسى لە پۆستى سەرۆکى پەرلەمانی عێراق.
له میانی چواره‌م دیداری رافیده‌ن، له به‌غدا دوێنێ 26-9- 2022، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: "بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م كاریگه‌ری له سه‌ر دانیشتنی نوێنه‌ران نابێت و دژی ئه‌وه‌م هێرش بكرێته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دانیشتنی نوێنه‌ران په‌كبخرێت، به هه‌مان شێوه، دژی رژانی خوێنی هاووڵاتیانم".
له باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی، حه‌لبووسی گوتی: "به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی كه به دڵی هیچ لایه‌ك نه‌بوو، پێویست بوو ئێمه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوانه بكه‌ین. ئه‌و ره‌وشه ناهه‌مواره ده‌رباز بكه‌ین.
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |