English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەڵوێستی دادگای فیدڕال لە سەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران گۆڕا
2022-09-27 [01:06 AM]

ZNA- هەولێر


دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەڵوێستی نوێی ھەیە. جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، رایگەیاند، بەشێك لەو داواكارییە یاساییانەی لەسەر پرسی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی سەر بە رەوتی سەدر تۆمار كراون، رەتكراوەنەتەوە، بەڵام تائێستاش داواكاریی لەوبارەوە تۆماردەكرێن كە لەكاتی خۆیدا تاوتوێ دەكرێن. ھەروەھا سەبارەت بە پرسی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، گوتی، ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەسەڵاتی دادگای فیدراڵیدا نییە و ئەركی ئەوان تەنھا چاودێریكردنی دەسەڵاتەکانە بۆئەوەی لە دەستوور لانەدەن. جاسم محەمەد عەبود، هەروەها گوتی: دادگای باڵای فیدراڵی بەشێک لە ماددەکانی ناو یاسای هەڵبژاردن بە نادەستووریی دەزانێت، بۆیە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران یاساكان لە چوارچێوەی دەستووردا دەربکات بۆئەوەی جێگەی ئەو ماددانە بگرێتەوە. جەختیشیكردەوە، ھیچ ھەڵبژاردنێک ناکرێت تا یاسای ھەڵبژاردن تەواو نەكرێت.



ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad