English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
2022-09-27 [02:36 AM]

ZNA- هەولێر


پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هیچ نیازێکیان نییە بۆ دەستکاریکردنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و دەشڵێت: چاپی نوێی دراوی عێراقی دەخەنە بازاڕەوە.

مستەفا غالب ئەمڕۆ سێشەممە (27ی ئەیلوولی 2022) لەمیانەی بەشداریکردنی لە كۆڕبه‌ندی ئه‌لرافیده‌ین لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، کار لەسەر دەرکردنی چاپێکی نوێ دەکەن بە بەهاى 20 هەزار دینار، بە ئامانجی هاوسەنگی لەگەڵ پێداویستییەکان و هاوتاکردنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

سەبارە بە پرسی لابردنی سفرەکانی سەر دراوی عێراقی، مستەفا غالب لە کۆڕبەندەکەدا گوتی: "لابردنی سفرەکان پێویستی بە دەرکردنی یاسایەک هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش رەشنووسی یاسایەک لەم بوارەدا لەلایەن بانکی ناوەندییەوە ئامادەکراوە و پێشکەشی حکومەتی پێشوو کراوە".

حکومەتی عێراق لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021، بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزاند و 100 دۆلاری بەرامبەر 145 هەزار دینار جێگیرکرد.





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad